دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو داواکراو رادەگەیەنێت
کوردستان 08:52 PM - 2023-05-01
راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەستگیرکردنی داواکراوان
لەراگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( دوو ) داواکراوی لە یاسا هەڵاتوو بە ماددەی ( ٤ ) ی تیرۆر ڕادەگەیەنێت.
دەقی راگەیەنراوەکە..
دوو تیرۆریستی داعش کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکرابون ، لەلایەن ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیردەکرێن.
لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون و کارکردنی بەردەوام بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، بەڵگەمان دەستکەوت لەسەر بوونی دوو تیرۆریستی لە یاسا هەڵهاتوو کە لە شارەکانی عێراقەوە هاتوونەتە شارەکانی هەرێم بەمەبەستی خۆحەشاردان .
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، بە هەماهەنگی و هاریکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراق هێزەکانمان لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکرد و سەرەنجام لە شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٣٠ لە دوو هەڵمەتی جیادا هەردوو تیرۆریست ( س ، م ، ع ) و ( ر ، م ، ع )کە داواکراوبوون بەماددەی ( ٤ ) ی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیراکران ، کە یەکێک لە داواکراوان بە برینداری دەستگیرکرا و ئەم کەیسەش دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکرێتەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

