دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت
کوردستان 09:02 PM - 2023-05-04
راگەیاندنی ئاسایشی هەرێم
دەستگیرکراوان
دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیرکران.
لەڕاگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەپشتبەستن بە زانیاری وورد لەسەرباندێکی مەترسیدار کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە ، دوای ڕەزامەندی بەڕێزدادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، هێزەکانمان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەم کەیسە دەستپێکرد و پاڵپشت بە بەدواداچوونی جوڵە و کارەکانیان و چاودێریکردنیان بەڵگەی پێویست بەدەستهات
راشیدەگەیەنێت:لەبەرئەنجامی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان ، شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٣ لە ئۆپەراسیۆنێکدا ، بەهاوکاریوهەماهەنگی ( بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ناوخۆی بەغداد و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان ) توانرا ( دوو ) تۆمەتبار بەناوەکانی (م.ک.ع) و (ع.ٲ.ن) بەڕەگەز کوردن ، دانیشتوی هەرێمی کوردستانن ، لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکرێن و دەستیشگیرا بەسەر بڕی یەک کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ )
هەر لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە: هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی ( ٢٥) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون و ڕوبەڕووی یاسا کراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

