دوو بازرگان بە تلیاک و کۆکاینەوە دەستگیرکران
کوردستان 09:59 PM - 2023-05-17
PUKMEDIA
ئاسایشی سلێمانی
ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە ( ١٢٠ ) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەگرێت و دوو بازرگانیش دەستگیردەکات.
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا، دەستیگرت بەسەر بڕی ( ١٢٠,٦٠٠ ) سەدو بیست کیلۆ و شەشسەد گرام ماددەی هۆشبەر و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریشی دەستگیرکرد .
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئاسایشی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە لە چەند رۆژی رابردودا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان، لە سێ هەڵمەتی جیادا لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردوە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن.
بەپێی زانیاری راگەندراوەکە دەستگیرکراوەکان مەبەستیان بووە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساغبکەنەوە.
هەروەک دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەی هۆشبەردا کە بریتین لە "١٠ کیلۆگرام کۆکاین،
(٧٥) کیلۆگرام کریستاڵ،
(٣٠) کیلۆگرام ئەمفیتامین و
(٥,٦٠٠) گرام تلیاک".
لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بە ماددەی ( ٢٦ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

