فراکسیۆنی یەکێتی داوای پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکات
کوردستان 12:01 PM - 2023-05-18
PUKMEDIA
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانەبەران
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوای گەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکات، کە حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2016 ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پلەبەرزکردنەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەری راگرتوەو جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەکاتێکدا هی پلەباڵاکان بەرزدەکرێتەوە".
داوای گەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران مافێکی یاساییە و دەبێت هەر چوار ساڵ جارێک پلە و ناونیشانی فەرمانبەر بەرزبکرێتەوە، بۆیە دوێنێ وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوامانکرد پلە بەرزکردنەوە بگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و هەقیان بۆ بکرێتەوە".
"حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016 ەوە پلەبەرزکردنەوەی راگرتووە، بەڵام لەسەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانیش کراوەو ئەمەش نادادپەروەرییە"، لوقمان وەردی وای وت.
پلە بەرزکردنەوەی گرێبەستی نێوان حکومەت و فەرمانبەرەو دەبێت پابەندبن
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەشڵێت: "هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی پلەبەرزکردنەوەیان و مافی خۆیانە و هیچ یاسایەک ئەمە قبوڵ ناکات و گرێبەستی نێوان فەرمانبەر و حکومەتە و دەبێت پێوەی پابەند بن".
7 ساڵە فەرمانبەران پلەیان بەرزنەکراوەتەوە
بەپێی بەدواداچوونێكی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، راگرتنی پلە بەرزكردنەوە لە رۆژی (1/1/2016)ـەوە بڕیارەكەی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی زياتر له 7 ساڵه درێژەی هەیە، کە بەهۆی رێنمایی وەزارەتی دارایی ژمارەی 11ی ساڵی 2016ـەوەیە كە دەڵێت: "پێویستە هەموو فەرمانبەرێكی پلە وەزیفییە گشتییەكان پلە بەرزكردنەوەیان رابگیرێت، هەتا پەسەندكردنی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2016، هەروەها لەساڵی 2017 ش بە درێژكردنەوەی راگرتنی پلە بەرزكردنەوە پشتی بە هەمان رێنمایی بەست و ئەو ساڵەش درێژە بە راگرتنی پلەبەرزكردنەوە دراوە.
ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم بەپێی سیستمی بایۆمەتری (یەك ملیۆن و 249 هەزار و 481) مووچەخۆرە و لەو ژمارەیەش (483 هەزار) مووچەخۆری مەدەنییە كە حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی راگرتوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

