باندێکی ساغكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر دەکرێن
کوردستان 07:56 PM - 2023-05-21
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستی بەسەر بڕی ١٨٠٠٠ دۆلاری ساختەدا گرت و باندێکیشی دەستگیرکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێکی ساغکردنەوەی ( دراوی ساختە ) هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین رۆژی ٢٠٢٣/٥/١٠ دوو تۆمەتبار دەستگیردەکەن کە دانیشتوی هەرێمی کوردستانن و دەستیش بەسەر بڕی ١٨,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختەدا گیرا کە مەبەستیان بووە ساغیبکەنەوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە دەستیش بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتیشدا گیراوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباران بە ماددەی ( ٢٨١ ) لە یاسای سزادانی عيراقی اگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیيەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

