سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی: پرسە نیشمانییەكان بەسازان تێبپەڕیندرێن
کوردستان 11:54 AM - 2023-05-26
ئاژانسەكان
هیمداد سەلاح بیلال سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی
سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی رایدەگەیەنێت: "پێویستە پرسە نیشتمانییەكان بە سازانی نێوان لایەنەكان و كۆدەنگی فراكسیۆنەكان تێبپەڕێندرێت نەك ئەوەی لە دانیشتنی رۆژی 22-5-2023 ی پەرلەمانی كوردستان روویدا".
هیمداد سەلاح بیلال سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئێمە وەك فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، هەر لەسەرەتای ئەم خولەی پەرلەمانەوە لەگەڵ ئەوە بووین، ئەو یاسا و بابەتانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە و خاڵی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانن، بە كۆدەنگی نیشتمانی و سازان دەنگی لەسەر بدرێت، بۆیە لە دانیشتنی رۆژی 22/5 ی پەرلەمانی كوردستان، دەنگی خۆمان بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بەكارنەهێنا".
راشیگەیاند: "هەر لەبەر ئەوەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن كۆدەنگی سەرجەم فراكسیۆنەكانی لەسەر نەبوو، ئامادە نەبووین دەنگی خۆمان بۆ كاراكردنەوەی بەكاربهێنین".
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هەر بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان زیاد بكرێت، پێویستە پێش زیاتر لە 24 سەعات پەرلەمانتارانی لێ ئاگاداربكرێنەوە، بەڵام لەدانیشتنی رۆژی 22-5-2023 ی پەرلەمانی كوردستاندا، كاتێك تەنها چەند سەعاتێكی بۆ دانیشتنەكە مابوو، بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بەبێ رەزامەندی سەرۆكی پەرلەمان لەبەرنامەی كاردا زیادكرا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان دەسەڵاتی رەهای خۆی بەكاربهێنێت تاوەكو دانیشتنێك لەپەڕلەمان بەڕێوەنەچێت كە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

