دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت
کوردستان 08:53 PM - 2023-05-27
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکان
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی راپەڕین بازرگانێکی لە کاتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.
لە
پێناو رێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی راپەڕین لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانیان رۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٦ لە ئیدارەی
راپەڕین بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بەناوی (
م ، أ ، أ ) لە کاتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە .
تۆمەتبار
لە شوێنی دەستگیرکردنەکەیدا دەستگیرا بەسەر تەرازوی پێوانەکردن و کەرەستەی کێشانی
ماددەکان و چەند بڕ و جۆرێک لە ماددە هۆشبەرەکانی ( هێرۆین ، شیشە ، ماریجوانە ) هەروەها
دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری دەمانچە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی (
٢٦ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان راگیراوە و
لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە .
لەلایەکی
ترەوە لە پارکی منارەی ناو بازاڕی (رانیە) چوار مێرمنداڵ دەستگیرکران کە هەستاون بە
بەکارهێنانی هەندێک ماددەی زیانبەخش بۆ مەبەستی بێهۆشبونیان بەکاریان هێناوە، بە فەرمانی
دادوەر لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکەیان و کەمی تەمەنیان رادەستی پۆلیسی نەوجەوانانی رانیە
کران .
دەزگای
ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ بەگژداچونەوەی بازرگان و بەکارهێنەرانی
ماددە هۆشبەرەکان و کەسانی لەیاسا دەرچوو، داواکارین لە دایکان و باوکان بەشداربن
لە هەڵمەتی هۆشیاری لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و زیاتر چاودێری و ڕێنوێنی منداڵەکانیان
بکەن بە مەبەستی بەدورگرتنیان لە کاریگەریە خراپەکانی ئەو ماددانە لەسەر تاک و کۆمەڵگاکەمان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

