بە ھەموو جۆرەکانی یەکێتیبوون
بیروڕا 11:29 AM - 2023-05-28
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵلا
ستران عەبدوڵلا
بە تیلەی چاوی رابردووی سەروەری ، بە چاوی تیژی داھاتووی چارەنووس، بە برژانگی پارێزگاری لەم باسکە بە ھێزەی کوردایەتی نوێباو لەسەدەی بیستویەکدا
١-یەکێتی... ھەموو ھەقیانە شانازی بەم تۆمارە مێژووییەوە بکەن، بەم روباری خوێنەی دیجلە و فوراتی کوردەواری و کوردایەتییەوە بنازن . لەم تابلۆ گەورەی خەبات و تێکۆشانی 48 ساڵەدا خوێنی شەھید ئەستێرەی سوور، ئاڵایە، گۆچانەکەی مام دارعەسای دەست و پەنای حەسانەوەیە، کلێتەی سەری پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و جامانەی سەری تێکۆشەرانی دێرین، میدالی سەر سینگی دامەزرێنەران و کاسکێتی سەری سەرکردەکانی ناوەوەی وڵات و تەگبیری مەفرەزە سەرەتاییەکانی بادینان و شارەزوور و قوربانی فەیلییەکان و پارتیزانەکانی دوای ئەنفال و کیمیاباران ، ئەمانە ھەمووی دیمەنی شۆرشی نوێن. لەم ئەلبومەدا کادێرە بزۆز و بژوێنەکانی چەپ و کادێرە سەرڕاستەکانی کوردایەتیش ھەن ، نامیلکەی ناو کەشکۆڵی پێشمەرگە و شارلستۆن لەپێی رێکخستنەکان و کچانی رووسوری نامەی چوکلێتی و نووسینی سەر دیواری زیندانەکان و دیواری لا کۆڵانەکانیش ھەن: کەم ژیان و کەڵ ژیان و کرێکارێکی ھەژاری کوردم و ھیچ پەشیمان نیم لەوەی کە کردم و یا کوردستان یان نەمان و یا کەرکوک و خانەقین یان تاماوین ئەجەنگینیش ھەیە، لەم تابلۆیەدا توڵەیتڵە ھەیە، کانی موراد و زەڵێ و دەباشان، خانووە قوڕەکان و سەنگەری ئاوەدان و گوندی خاپوور کراوی پورە مەنیج و پلکە بەسێ و میمکە غەزێم و یا عایشێ و داک میرخاس ھەیە.
٢-لەم دیمەنە چڕ و پڕەدا ئێزگەکە و دیبلۆماسی و موفاوەزاتە حەیاتەکە و ئاسوودە بن و نەبەردی و نەبەزین و نەوەستان ھەیە. ئەنجومەنی گوند و ئەنجومەنی نیشتمانی و نوێنەران و باڵەخانەی حکومەتاتی و گربوونەوە و مانگرتن و «لێرە نارۆم ھەیە»
٣-لەم دیمەنەدا دەخیلەی رەنجی رۆژھەڵات ، باکور و رۆژئاڤا ھەیە کە میوانی باشور نین و خاوەن ماڵن ، رەوتی دیموکراتی و نیشتمانی عێراق ھەیە کە نابێ لێڵی شۆڤێنیزم و تایفەگەری عێراقی قەت بەرچاومان لێڵ بکات ، ئەزموونی شۆرشگێری جەنگی گەلی جیھانی و جەنگەڵەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە لە خەباتیان بۆ دادو یەکسانی و ئازادی .
بەڵام یەکێتی لە بنچینە و لە کۆتایشدا ھەر یەکێتییەکی خۆمانییە، کە کوردستانییان لە جوتیار و کرێکار و ئەفەندی و کچان و کوڕانی نەوەدوای نەوە پێکیانھێناوە ، یەکێتی بەری رەنجی ھەموو ئەمانەیە، ژانێکی مێژوویی نەتەوەی کوردە، کۆکتێلی گوشراوی رێکخستنی مۆدێرنی کوردەواری و دامەزراوەیی کوردایەتییە دوای دەیان ئەزموونی ناکام
٤-وەکو مامۆستا گۆرانی شاعیر دەلێ:
ئەمانەھەمووی جوانن شیرینن
رۆشنکەرەوەی شەقامی ژینن
بەڵام تەبیعەت ھەرگیزاو ھەرگیز
بێ رووناکییە بێ بزەی ئازیز
کە ئازیزی ھەموومان لەم حوزەیرانە دوور و درێژەی تێکۆشاندا ئایندە و نوێبوونەوەی یەکێتییە و گرەوی گەورەش ھەر ئەمەیە یاران
٥-لەم تابلۆیەدا ئێوە و ئێمە و ئەوانیش هەیە.
كەمێكی ئەو سەروەریانەمان بەردەكەوێت. كە هی رابردووی دێرینە و پێكەوەش با شەڕ بۆ داهاتووەكەی بكەین كە هەر دەبێ داهاتووەیەكی زێرین بێت. زۆری مێژوو ریشتووە و زۆر تری داهاتووی ئەو كاروانەمان ماوە.
وەزیفە و جەدوای مانەوەمان ئایندەکەیە ، بۆیە با پێشمەرگەی ئەو داھاتووە بین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

