دەزگای ئاسایشی هەرێم 16 بکوژ و تەقەکەر دەستگیر دەکات
کوردستان 05:20 PM - 2023-05-30
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە دوو راگەیەندراودا دەستگیرکردنی ١٣ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی
پشێوی، هەروەها دەستگیرکردنی سێ داواکراوی دیکەش کە شەش کەسیان کوشتووە رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە دوو راگەیەندراودا کە وێنەیان دەست PUKMEDIA کەوتووە، دەستگیرکردنی چەند کەسێکی تێکدەر و تەقەکەر
لە چەمچەماڵ و دەستگیرکردنی سێ داواکراویان کە ٦ کەسیان کوشتووە رادەگەیەنێت.
لە راگەیەندراوەکاندا هاتووە کە بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ( ١٣ ) کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی لە چەمچەماڵ دەستگیرکردووە، هەروەها لە بازگەی ( بانیمەقان ) سێ داواکراوی بەڕەگەز
عەرەبیان دەستگیرکردووە کە لەلایەن دادگاکانی عیراقەوە داواکراوبوون بە پێی ماددەی (
٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عیراقی کە تۆمەتباران لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ( ٦ ) کەسیان کوشتووە و هەڵهاتوون، دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان .
لە
راگەیندراوەکاندا هاتووە کە تۆمەتباران پێکهاتبوون لە ( ١٣ ) کەس، دەستگیرا بەسەر
سەرجەم چەک و کەرەستە سەربازیەکانیان، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەوامە
و رووبەڕوی یاسا کراونەتەوە، هەروەها لە بازگەی
( بانیمەقان ) سێ داواکراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکردووە کە لەلایەن دادگاکانی
عیراقەوە داواکراوبوون بە پێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عیراقی و لە ئێستادا
بە فەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، بە ماددەکانی ( ٢٨٩ ، ٢٩٨ ) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون
و دواتر رادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

