مەكتەبی راگەیاندن ئۆفیسی محاورون دەكاتەوە
کوردستان 05:19 PM - 2023-06-06
محەمەد عومەر
کردنەوەی نووسینگەی محاورون من اجل القضية
مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئۆفیسی
(محاورون من اجل القضية)ی كردەوە و بڕیاریشە لە هەولێر و كەركوك و بادینانیش ئۆفیسی محاورون بكرێتەوە.
بە ئامادەبوونی نوێنەری قوباد تاڵەبانی و لێپرسراوی
مەکتەبی راگەیاندن، گروپی محاورون کرایەوە کە ئامانجی خستنەڕووی دید و بۆچوونی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لەبارەی پرسە هەنوکەییەکانەوە و رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەسەر ئاستی عیراق و میدیای عەرەبی.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٦-٦-٢٠٢٣، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی
ی.ن.ك دا، لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەب و فریال
عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی و ژمارەیەك لێپرسراوانی كەناڵەكان و ئەندامانی مەكتەب
و راگەیاندنكاران ئۆفیسی (محاورون من اجل القضية) كرایەوە.
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن، لەوتەیەكی كورت
دا باسی لە مێژووی راگەیاندنی یەكێتیی و قۆناغەكانی گەشەكردن و كاریگەرییەكانی كرد و سوپاسی گرووپی محاورونی
كرد كە دڵسۆزانە رۆڵیان هەبووە كە گەیاندن و روونكردنەوەی دیدگا و سیاسەتی یەكێتیی
بە شەقامی سیاسیی عیراقی و رایگەیاند: "بۆ گەشەپێدانی محاورون، ئۆفیسەكانی هەولێر و كەركوك و دهۆكیش دەكەینەوە".
هەروەها تەواوی پشتیوانی مەكتەبی راگەیاندنی دووپاتكردەوە بۆ سەرخستن
و پەرەپێدانی زیاتر و دواتریش بوانامەی رێزلێنان بە ئەندامانی و پشتیوانانی
محاورون بەخشرا، كە لە ناویاندا PUKMEDIA سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوانامەی رێزلێنانی پێبەخشرا.
هەر
لەوبارەیەوە بورهان شێخ رەئوف ئەندامی گروپی محاورون رایگەیاند: "گروپی
محاورون لەسەر پێشنیاری ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ساڵێک زیاترە دامەزرێنراوە، بەڵام ئەمڕۆ بە رەسمی نووسینگەی بۆدەکرێتەوە و ئەم گروپە لە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی گرنگی
لەسەر ئاستی عیراق و میدیای عەرەبی بینیوە".
"زیاد
لە ١١٠ کەناڵ لە بەغدا هەیە و پێویستییان بە دید و بۆچوونی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەیە لەسەر هەموو ئەو پرسانەی لە عیراق دا دێنە پێشەوە"، بورهان شێخ
رەئوف وادەڵێت.
ئەوەشی
خستەڕوو: "زۆرجار وەک کادرانی یەکێتی چاوپێکەوتنمان
ئەنجامداوە و بەرگریمان لە سیاسەت و بۆچوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە،
جێی دەستخۆشییە لەئێستادا گروپی محاورون بە گڕوتینێکی نوێوە پەرە بە دید و بۆچوونی
یەکێتی دەدات".
گروپی
محاورون لە ٢٣ ئەندام پێکدێن، کە کۆمەڵێک نووسەر و رەوانبێژی سیاسی و کادری
پێشکەوتوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن، بە زمانی عەرەبی هەڵسەنگاندنی زانستییانە
بۆ پرسەکان دەکەن و سیاسەتی یەکێتی بە روونتر دەگەیەنن بە هەموو لایەک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

