17 بیانی و تیرۆریستێک دەستگیردەکرێن
کوردستان 08:13 PM - 2023-06-07
PUKMEDIA
ئاسایش
ئاسایشی هەرێم ( ١٨ ) کەسی بیانی دەستگیر دەکات کە لەنێویاندا گەورە تیرۆریستێک هەیە.
لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئادایشی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاشکرایدەکات کە :"بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان ، هەوڵێکی کۆچی نایاسایی پوچەڵکردەوە و 18 کەسی بیانی دەستگیکردوە کە یەکێکیان گەورە تیرۆریستە".
ئەو 18 کەسە لەلایەن دوو رێبەرەوە بەنیازبوون بە نایاسایی بێنە خاکی هەرێمەوە و رۆژی 2/6/2023 دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە :" لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە ، گەورە تیرۆریستێک بەناوی ( م ، ط ، ع ) لە نێویاندا هەیە و بەپێی ماددەی 2ی تیرۆر راگیراوە ". و ئەوانی دیکە بەپێی ماددەی ( ٣٩ )ی یاسای ژمارە ( ٧٦ )ی ساڵی ٢٠١٧ ی تایبەت بە بیانیەکان راگیراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

