فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09
PUKMEDIA
فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، "داکۆکیکاری مافەکانی هەموو خەڵکی کوردستان
دەبین، ئەو دەنگۆیانەش رەت دەکەینەوە کە باس لەوە دەکات پاشگەز بووبێتینەوە لە پێشنیازی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە".
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەک فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێش هاتنی پڕۆژەبودجەی ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥، ئەم پێشنیازانەی خۆمانمان
پێشکەش بە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە کە لە دوو بڕگەی سەرەکیدا ئیزافەکراون
بۆ ماددەی ١٤، دانەیەکیان تایبەتە بە پابەندکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە
گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی ٪١٠ـی کۆی شایستەی
مووچەکانیان، بەردەوامیبوونیش تا کۆتاییهاتنی ئەو شایستەیە".
"دووپاتی ئەم پێشنیازەی خۆمان دەکەینەوە کە لە
لیژنەی دارایی رۆژی ٢٥-٥ دەنگی لەسەردراوە لەناو کۆنووسی لیژنەی دارایی جێگیرکراوە
و هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە کە باس لەوە دەکات ئێمە پاشگەز بووبێتینەوە
لەو پێشنیازەمان"، فراکسیۆنی یەکێتی وادەڵێت.
ئاماژەیش بەوەدراوە: "جارێکی دیکە بۆ رای گشتی و
فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی دووپات دەکەینەوە کە وەک یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، داکۆکیکاری مافەکانی هەموو خەڵکی کوردستان دەبین، بەتایبەت ئەم مافەیان
کە قەرزێکە لەسەر حکومەتی هەرێم".
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران داوایەک ئاڕاستەی
لایەنەکان دەکات و دەڵێت: "داکۆکی دەکەین لەمانەوەی ئەو بڕگەیە، داواکاریشین
لە هاوڕێیانمان و ئەندامانی فراکسیۆنەکانی دیکەی ناو ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیریمان
بکەن لەم داواکارییەمان لەکاتی خوێندنەوەی بڕگەکەدا، دەنگ بۆ جێگیرکردنی ئەم
بڕگەیە بدەن لەناو پڕۆژەیاسای حکومەتی فیدڕاڵ بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

