چوار کەس بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکرێن
کوردستان 09:01 PM - 2023-06-10
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.
لەراگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایدەکات:" بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ، گروپێکی چوارکەسی دەستگیردەکات کەکاریان ساغکردنەوەی ماددەی هۆشبەری کریستاڵ و حەبی ترامادۆڵ بووە".
ئاسایشی ڕاپەڕین ، ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٥ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، گروپێکی ( ٤ ) کەسیان لە هاوڵاتی ناوخۆیی و بیانی دەستگیرکردوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە:" ئەو چوار کەسە کە کاریان فرۆشتن و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکانی جۆری ( کریستاڵ ) و ( حەپی تڕاماڵ ) بووە لە سنورەکەدا و بەپێی ماددەکانی ( ٢٦ ) و ( ٣٠ ) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

