به‌شی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن
کوردستان 04:00 PM - 2023-06-13
PUKMEDIA
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی
وه‌كو
ناڕهزاتییهك به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه هه‌ندێك لایه‌نی ناو په‌رله‌مانی
عیراق له‌دژ به ره‌تكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و
وانه‌بێژانی ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ سه‌ر ناوه‌ند كردیان، سبه‌ینێ رۆژی چوار شه‌ممه
14-6-2023، سه‌عات 10ی به‌یانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و وانه‌بێژانی به‌شی خوێندنی
كوردی له به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌شاری كه‌ركوك خۆپیشاندانێكی هێمنانه
رێكده‌خه‌ن.
كاروان
یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌سایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌ناو
په‌رله‌مانی عیراق فراكسیۆنی كوردستانی هه‌بوو پێی خۆشنه‌بوو 15 هه‌زار مامۆستا و
وانه‌بێژی كه‌ركوك مووچه‌كه‌یان له هه‌رێمه‌وه بخرێته عیراق، چونكه پێیان
وابوو له‌رووی سیاسیه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتییه".
"ئه‌گه‌ر
كورد خۆی چاك نه‌كات و یه‌كگرتوو نه‌بێت له‌به‌غدا، هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه
دابڕێنراوه‌كان رۆژ له‌دوای رۆژ دۆخیان خراپتر ده‌بێت، چونكه كه مه‌سه‌له هه‌رێمی
كوردستان و ناوچه كوردستانییه دابڕێندراوه‌كان دێته ئاراوه، هه‌موو ناكۆكه‌كانی
ناو په‌رله‌مان دژی ئه‌و پرسه كۆك ده‌بن." كاروان یاروه‌یس وای وت.
لە هەمان کاتدا سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندوە: "بۆ گواستنەوەی زیاتر لە ١٥ هەزار مامۆستا و
وانەبێژی كەركوك كە مووچەیان لەسەر هەرێمە بۆ سەر عێراق، دژایەتی گەورەی كرا‌و
رێگەش نەدرا بخرێتە دەنگدانەوە".
هەروەها په‌یامنێرمان
له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند: "بڕیاره له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانبه‌ران
و وانه‌بێژانی به‌شی خوێندنی كوردی داوا له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق
بكه‌ن؛ كه بڕیاری گواستنه‌وه‌كه‌یان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و چیتر ئه‌و
زوڵم و ناحه‌قییه‌ی كه چه‌ندین ساڵه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت هه‌ڵبگیرێت و ماف و
شایسته‌كانیان هاوتای مامۆستاتان و فه‌رمانبه‌رانی ناوه‌ند بكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: به‌رهه‌مهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابه‌زیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

