هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی یەک ملیۆن نەمام بەردەوامە
کوردستان 07:55 PM - 2023-06-17
PUKMEDIA
ڕواندنی نەمام
بۆ زامنکردنی گەشەی ئەو نەمامانەی لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ ڕوواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا ڕوێنراون، قۆناغی خزمەتکردن لەئاودان و بژار و بنکۆڵ و ئاگربڕ دەستی پێکرد.
بۆ ئەو مەبەستە و لەمیانی بەسەرکردنەوەی هەر سێ پرۆژەی دارستانی کێلو لەپێنجوێن و دارستانی سەراو لە سیدسادق و دارستانی چەناخچیان سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی تانجەرۆ، هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند هەڵمەتەکە تەنیا ڕواندنی نەمامی نەگرتەوە بەڵکو بە فەرمانی سەرۆک بافڵ دەستمان کردووە بەخزمەتکردن و ئاودانی نەمامەکان، بۆ ئەو مەبەستە ترومپا و سستمی ئاودێریمان بۆ نەمامەکان جێگیر کرد لەپڕۆژەکاندا لەپێناو مسۆگەرکردنی ئاودان لەکاتی پێویستدا.
هاوکار جەلال وتیشی: بەلەبەرچاوگرتنی جۆراوجۆریی نەمامە ڕوێنراوەکان و سروشت و کەشوهەوای جیاوازی ناوچەکان، تێبینیمان کرد کەنەمامەکان بەشێوەیەکی زۆر باش گەشەیان کردووە و کارەکانی هەڵمەتەکە سەرکەوتوو بووە.
هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ پاراستنی نەمامەکان لەهەر ئەگەرێکی زیانگەیاندن و لەوەڕاندنی هەڕەمەکی، توانیمان لەسەر بودجەی هەڵمەتەکە، پەرژین بۆ رووبەرە سەوزکراوە نوێیەکان بکەین سەرباری دروستکردنی هێڵی ئاگربڕ بۆ پاراستنی لەهەر مەترسییەکی ئاگرکەوتنەوە لەگەڵ ئەنجامدانی کاروبارە گرنگەکانی وەک بژار و بنکۆڵکردنی نەمامەکان بەکرێکار.
سەرکەوتنی هەڵمەتی نیشتمانی سەوزکردنی کوردستان بەڕواندنی یەک ملیۆن نەمام هەنگاوێکی ئەرێنییە بەئاراستەی گرنگیدان بە ژینگە و سەوزایی کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەڕووانگەی پەرۆشیەوە بۆ تەندروستیەکی باش بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەبارەوەداوە و جێبەجێی دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

