بازرگانێکی هیرۆین دەستگیردەکرێت

کوردستان 08:10 PM - 2023-06-22
لۆگۆی ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی ئاسایش

ئاسایش

لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایدەکات کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکردوە کە چەندین پارچەی هیرۆینی ئامادەکردبوو بۆ فرۆشتن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە رۆژی ٢٠٢٣/٦/٢١ بازرگانەکە دەستگیرکراوە، ناوی( س ، ی ، ع )ـە، رەگەزی نێرە و چەندین پارچەی ئامادەکراو، ماددەی هۆشبەری لە جۆری ( هێرۆین ) پێبووە بە مەبەستی فرۆشتنی .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە