دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژی گەنجەکەی چەمچەماڵ رادەگەیەنێت
کوردستان 10:29 PM - 2023-06-23
دەزگای ئاسایشی هەرێم
تۆمەتبار( ه ، ك ، ح )
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش بكوژی هاوڵاتی ( خواناس وریا نازم ) لە سنوری قەزای چەمچەماڵ دەستگیركرد.
لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە كۆپییەكی گەیشتووەتە PUKMEDIA راگەیەندراوە: "ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 22-6-2023، لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ كەسێك بەناوی (خواناس وریا نازم گلی)، لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە تەقەی لێدەكرێت و دەكوژرێت و دواتر تەقەكەرەكە هەڵدێت".
ئەوەش راگەیەندراوە: "دەستبەجێ دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بۆ دەستگیركردنی كەسی تەقەكەر سەرجەم هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا، هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش راسپێردران بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرئەنجام بە هەوڵ و ماندوبوون و لێهاتووی هێزەكانی ئاسایش، جێگە و شوێنی مانەوەی تۆمەتبارەكە دیاریكراو، دوای تێپەڕبوونی 24 سەعات لەلایەن هێزەكانمان تۆمەتبارەكە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستگیركرا".
هەربەپێی راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێم: "تۆمەتبارەكە ناوی ( ه ، ك ، ح ) لەدایكبووی 1995 دانیشتووی چەمچەماڵە، سەبارەت بە هۆكاری كوشتنەكەی، تۆمەتبار هۆكاری كوشتنەكەی بۆ جیاوازی بیروڕای ئاینی گەڕاندووەتەوە، دانیناوە بەوەی كە چەندجارێك گفتوگۆیان كردووە و لێكتێنەگەیشتن روویداوە" .
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی 406 بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە" .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

