زیاد جەبار: هیچ چالاکییەک لەناو پەرلەمانی کوردستان نەماوە
کوردستان 10:24 AM - 2023-06-27
PUKMEDIA
زیاد جەبار پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت:"ئەوەی لەلایەن فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكانەوە دەكرێت تەنها موزایەدە و خۆڵكردنە چاوی خەڵكە، چونكە بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشاوەتەوە، كە لە رابردودا ماوەكەی درێژكرابووەوە.
زیاد جەبار پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند:"لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نە لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و نە لە لیژنەكان و نە لە فراكسیۆنەكان، چ لەسەر ئاستی تاكیش لە پەرلەمانتاران، هیچ چالاكییەك نەكراوە و نەماوە بە ناوی پەرلەمانی كوردستان، تاوەكو فراكسیۆنێك یان ئەندام پەرلەمانێك یان سەرۆكایەتی پەرلەمانیش ئەوە رابگەیەنن كە چالاكی لە پەرلەمان هەیە".
داوبکرێت پەرلەمانتاران خانەنشین بکرێن
ئاشكراشیكرد: "لە پەرلەمانی كوردستان هیچ جموجوڵێك نەماوە، تەنها یەك ئەرك ماوە، ئەویش ئەوەیە سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان نوسراو بكات بۆ پەرلەمانتاران، كە داوا بكات خانەنشین بكرێن یاخود بگەڕێنەوە بۆ پیشەكەی پێشوویان لەو فەرمانگەیەی كاریان لێكردووە، ئەویش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی هیچ كارێكی لە پەرلەمان نەماوە و دەستلەكارهەڵگرتنیان بۆ بكات و ئەو ئیمتیازاتانەی لایانە وەك خانوو یان شوقە یان هەر شتێكی تر تا لێیان وەربگیرێتەوە".
وتیشی:" ئەوەی ئەو فراكسیۆنانە دەیكەن تەنها موزایەدە و خۆڵكردنە چاوی خەڵكە و ئەو داواكاریەیان هیچ ئیعتبارێكی نییە، چونكە لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە و كەسیش ناتوانێت تانە لە بڕیاری دادگای فیدراڵی بدات".
ئەم وتانەی زیاد جەبار لەکاتێکدایە فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاویانكردەوە كە داواكاریەكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە، بۆ دەستلەكاركێشانەوە یان ئەوەی لە كاری پەرلەمانتاری ببەخشرێن.
PUKMEDIA / گەلی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

