سەڵاح جان راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن کۆچی دواییکرد
کوردستان 10:25 AM - 2023-06-29
PUKMEDIA
سەڵاح جان
سەڵاح جان ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن و تێکۆشەری دێرین بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٩-٦-٢٠٢٣، کۆچی دواییکرد.
بۆ کۆچی دوایی سەڵاح جان، چەندین پرسەنامە ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کراوە.
سەرۆک بافڵ: سەڵاح جان هەڤاڵێكی وەفاداری یەكێتی بوو
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادەی هەڤاڵ سەڵاح جان دەکات و رایدەگەیەنێت، " هەڤاڵ سەڵاح کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕێكی بەئەمەكی كوردستان و کوردانی فەیلی بوو، لە قۆناغە سەختەكانی خەباتی گەلی كورددا رۆڵێكی جوامێرانەی گێڕا و هەڤاڵێكی وەفاداری یەكێتی بوو".
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ
بەڕێزان كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی هەڤاڵ سەڵاح
جان
بەخەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (سەڵاح جان) تێکۆشەری دێرین،
یەکێک لە جوامێرەکانی هەڵۆی سوور و ئەندامی ئەنجوومەنی راوێژکاریی مەکتەبی راگەیاندنمان
پێگەیشت.
هەڤاڵ سەڵاح کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕێكی بەئەمەكی
كوردستان و کوردانی فەیلی بوو، لە قۆناغە سەختەكانی خەباتی گەلی كورددا رۆڵێكی
جوامێرانەی گێڕا و هەڤاڵێكی وەفاداری یەكێتی بوو.
بۆ خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە
تێکۆشەرەکەتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین
شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەری دێرین سەڵاح جان دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی...
بەڕێزان خانەوادە وکەسوکاری تێکۆشەری دێرین کاک سەڵاح جان
لەناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەم و ماتەمەتانین بۆ کۆچی دوایی کاک سەڵاح کەیەکێک بوو لە جوامێرەکانی دەستەی هەڵۆی سوری ڕێکخستنەکانی یەکێتی وکادرێکی دێرینی ڕاگەیاندن و ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی مەکتەبی ڕاگەیاندن بوو.
لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بەکەس وکار وهەڤاڵانی ببەخشێت .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی مەکتەبی راگەیاندن
بۆ کۆچی دوایی سەڵاح جان،
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و
تێیداهاتووە: "هەڤاڵ سەڵاح جان جگەلەوەی کەسایەتییەکی دیاری کوردانی فەیلی
بوو، لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و کوردپەروەر بوو، بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرجەم
هەڤاڵانی مەکتەبی راگەیاندنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوسەر و منداڵەکانی
و سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەکە تێکۆشەرەکەیان دەکەین".
دەقی راگەیەندراوەکەی
مەکتەبی راگەیاندن
مەکتەبی راگەیاندن سەرەخۆشی
لە بنەماڵەی تێکۆشەر و ڕاوێژکار سەڵاح جان دەکات
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی
تێکۆشەری دێرین و یەکێک لە جوامێرەکانی هەڵۆی سور و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاریی
مەکتەبی راگەیاندن هەڤاڵ سەڵاح جان رادەگەیەنین.
کۆچکردوو جگەلەوەی کەسایەتییەکی
دیاری کوردانی فەیلی بوو، لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و کوردپەروەر بوو، بەو بۆنە خەمناکەوە
بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی راگەیاندنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوسەر
و منداڵەکانی و سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەکە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و داواکارین لە
خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی بە دۆستان و ئازیزانی
بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی راگەیاندنی ی.ن.ک
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی سەڵاح جان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
*بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سەڵاح جان*
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین (سەڵاح جان)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دیاری کوردانی فەیلی و ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی مەکتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ک) بوو، کۆچکردنی جێگەی داخە.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

