بازرگانێكی هۆشبەر لە زیندان رادەكات و لە سلێمانی دەستگردەكرێتەوە
هەواڵ 11:13 AM - 2023-07-02
دەزگای ئاسایشی هەرێم
تۆمەتبار (ح،خ،م)
زیندانییەكان لە زیندان رادەكات و رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش دەبێتەوە، بەڵام دوای 24 سەعات دەستگیر دەكرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە دەڵێت: "تۆمەتبارەكە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە و دوای رووبەڕووبوونەوە لە سلێمانی بەبریندار دەستگیر دەكرێت".
هەروەك ئاشكرایدەكات: "بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووەتەوە دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكانی خانەقین زانیاریان پێداین لەسەر هەڵهاتنی تۆمەتبارێك بەناوی (ح،خ،م) لە زیندانی پۆلیسی خانەقین".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، هێزەكانی ئاسایش بە پشتبەستن بە زانیاری و چاودێری شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان كردووە و بەكەمتر لە 24 سەعات دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاسایش بە برینداری دەستگیركراوەتەوە.
تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراوە و پاش تەواوبوونی رێكارە یاساییەكان، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

