د. ڕێواز فایەق ماڵئاوایی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات
کوردستان 12:28 PM - 2023-07-02
ئاژانسەکان
د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەشەکانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ماڵئاوایی لە فەرمانبەرەکانی کرد.
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 30-5-2023، دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری كۆتایی دا و رایگەیاند، "درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نادەستورییە و ئەو بڕیارانەشی لەماوەی درێژكردنەوەكەدا دراون پووچەڵن".
راشیگەیاند: "بە پێی دەستور هەرێم دەسەڵاتێكی فیدراڵییە و دەتوانێت یاساكانی فیدراڵی هەموار بكاتەوە و خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تەنها چوار ساڵه و درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان پێچەوانەی دەستوره".
رۆژی 30-9-2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچو و 29 لیست بەشداری هەڵبژاردنیان كرد، لە ئەنجامدا 16 لیست توانیان 111 كورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن كە 11 كورسی هی كۆتاكانە.
د. رێواز فایەق حسێن كە لە خولی پێنجەمدا بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا، لە 1/7/1977 لە كەلار لەدایك بووە و هەڵگری بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس لە یاسا و ماجستێر لەیاسای نێو دەوڵەتی تایبەت و دكتۆرا لەیاسای شارستانییە و پسپۆری و شارەزایی یاسای شارستانی، یاسای نێو دەوڵەتی تایبەت، یاسای وەبەرهێنانە.
پێشتریش یاریدەدەری دادوەری لەدادگای بەرایی دەربەندیخان و لێكۆڵەری دادی بووە لەدادگای بەرایی دەربەندیخان، بەرپرسی بەشی یاسایی لەپەیمانگای تەكنیكی سلێمانی سەرۆكایەتی دەستەی خوێندنی تەكنیكی، مامۆستای زانكۆ بووە.
ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بووە لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لەو خولەدا بڕیاردەری لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا 2013 – 2018، ئەندامی لیژنەی پیشەسازی وزەو سامانە سروشتییەكان 2013- 2017، ئەندامی لیژنەی یاسایی 2017- 2018.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

