د. رێواز: هیچ نوسراوێكم بۆ دادگای فیدراڵی نەناردووە
کوردستان 10:17 PM - 2023-07-02
PUKMEDIA
د.رێواز فایەق
د. رێواز فایەق سەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "لە چوار ساڵی رابردوودا، جگە لە نوسراوی راسپاردنی پارێزەران بۆ نوێنەرایەتیكردنی پەرلەمان لەبەردەم دادگاكە هیچ نووسراوێكم ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی نەكردووە" .
لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، د. رێواز دەڵێت: "ئەو چوار ساڵەی كە لە پۆستی سەرۆكی پەرلەماندا بووم، هیچ نوسراوێكم ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی نەكردووە جگە لە راسپاردنی پارێزەران، هەر داوایەكیش لەسەر پەرلەمان كرابێت، سەرۆكی پەرلەمان تەنها بە سیفەتی وەزیفەكەی داوالەسەركراو بووە نەك بە سیفەتی كەسی".
د.رێواز فایەق رایدەگەیەنێت: "وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دادگای فیدراڵی هیچ پرسیارێكی سەبارەت بە د.یوسف ئاڕاستە نەكردووم، چونكە داواكان لە سەر پەرلەمان بوون نەك لەسەر كەسی سەرۆكی پەرلەمان، پارێزەرانیش وەڵامی هەر پرسیارێكیان لە چوارچێوەی كاری پیشەییاندا دابێتەوە، چ بە زارەكی و چ بە لائیحەی داوا، گوزارشت نییە لە ڕای كەسیی سەرۆكی پەرلەمان" . هەروەك سەبارەت بە رێگری لە د.یوسف محەمەد سادق دەڵێت: " ئەوكات و ئێستاش باوەڕی نەگۆڕم ئەوەیە كە ئەوەی بەرامبەر د.یوسف كرا نایاسایی و ناسیاسی و بگرە ستەمێكی گەورە بوو لە پڕۆسەی دیموكراسی و ژیانی پەرلەمانی كرا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

