ئاسایش گەوڕێکی ئاژەڵ ئاشکرا دەکات کەخۆراکی مرۆڤی تێدا هەڵگیراوە
کوردستان 08:25 PM - 2023-07-08
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایش
ئاسایشی شارەزوور کۆگایەکی هەڵگرتنی خۆراک لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا ئاشکرا دەکات، بڕێکی زۆر خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا.
ئاسایشی شارەزوور لە راگەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە دەڵێت:" هێزەکانمان توانیان ڕێگری بکەن لە ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر لە خۆراکی ماوە بەسەرچوو". .
ئاسایش رۆژی ٢٠٢٣/٧/٦ دەستیگرت بەسەر زیاتر لە (سێ)تۆن خۆراکی (برنج، ڕۆن، شەکر، دۆشاو).
بەگوێرەی راگەیەندراوە کە ئەو خۆراکانە بەشێوەیەکی نەشیاو لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ( گەوڕ )دا عەمبار کرابوون ،تۆمەتبارێکیش بەناوی ( م، ف، ص )دەستگیربکرێت، کەبەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە بازاڕدا".
ئەو تۆمەتبارە بەماددەی (٢٤٠)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

