وەزارەتی پلاندانان سنووری هەڵەبجەی پەسندکرد
کوردستان 07:05 PM - 2023-07-09
PUKMEDIA
هەڵەبجە
وەزارەتی پلاندانانی عیراق بەڕەسمی سنووری جوگرافیای پارێزگای هەڵەبجەی پەسندکردو ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، "لەماوەیەکی نزیکدا خوێندنەوەی سێهەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکرێت و بەڕەسمی هەڵەبجە بە پارێزگا دەناسێندرێت".
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەک ڕێکارێکی یاسایی ئەمڕۆ یەک شەممە ٩-٧-٢٠٢٣، وەزارەتی پلاندانانی عیراق سنووری جوگرافیای پارێزگای هەڵەبجەی دیاریکردو چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خوێندنەوەی سێهەمی بۆبکرێت و بەڕەسمی لەلایەن پەرلەمانەوە وەک ١٩ـەمین پارێزگای عیراق بناسێندرێت".
"لەگەڵ ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەڵەبجە تەرخان نەکراوە، بەڵام بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڵینیداوە بڕێک پارە بۆ پاریزگاکە تەرخان بکات، ئەمەش لەپێناو خزمەتی زیاتر بە هەڵەبجەییەکان".
وتیشی: "فراکسیۆنەکەمان لە پەرلەمانی عیراق هەوڵی زۆری دا بۆئەوەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوچوارچێوەیەشدا پێش دانیشتنەکانی پەرلەمان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئیمزای پەرلەمانتارانی کۆکردووەتەوە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە، لە خوێندنەوەی سێهەمیشدا بێگومان فراکسیۆنەکەمان هەوڵی جدی دەدات بۆئەوەی بێ کێشە دەنگ لەسەر پرۆژەکە بدرێت و بکرێت بە یاسا".
پێشتر لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێک لەو پڕۆژانەی پێشکەشی کابینەکەی سودانی کرد پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو، لەوچوارچێوەیەشدا ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵەکانیان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چڕکردەوە و بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان گەیاندووەتە قۆناغی کۆتایی و چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی سێهەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکرێت و بەڕەسمی هەڵەبجە وەک پارێزگا بناسێندرێت".
PUKMEDIA
بەوێنە.. هەوڵی ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ خوێندنەوەی سێهەمی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

