فەهمی بورهان: داوامانکرد سوپا دەستوەرنەداتە کێشەی جوتیاران
کوردستان 12:36 PM - 2023-07-11
PUKMEDIA
فەهمی بورهان
دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی هەرێم و ماددەی 140 سەردانی بەغدای کردوو دوای گەڕانەوەیان لەسەردانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکان دەخەنە روو.
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دوای گەڕاەوەی وەفدی دەستەی ناوچە کوردستانیەکان لە بەغداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "سەردانەکەمان بۆ بەغدا لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم بوو، بۆ دانانی پلان و بەرنامەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کورد و تورکمانی پارێزگای کەرکوک، پێویستە داواکاری کورد یەک بێت بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140".
"لەگەڵ بەرپرسانی عیراق باسمان لە ماددەی 140 و کێشەی جوتیارانی هەرێم کرد و داوامانکرد رێگا نەدرێت سوپای عیراق دەستوەربداتە کێشەی جوتیارانی ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەم کێشانە کێشەی قوڵن و ئێمە جگە لەوەی ئەبێ چارەسەریان بکەین هیچ جێگرەوەیەکی ترمان نییە بۆی"، فەهمی بورهان وای وت.
هەر لە کۆنگرەکەدا دەشڵێت: "لەدەرئەنجامی کارکردنمان لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەسەر کێشەی ماددەی 140 و بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی ژمارە 29 و 30 نوسراوی رەسمیمان ئاڕاستەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت کردووە و داوامانکردووە کارێکی هاوبەش لەگەڵ هەموو داموودەزگاکانی هەرێم بکرێت بۆ ئەوەی یەکبخرێن و کار لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە بکەین کەهەتا ئێستا جێبەجێ نەکراون".
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: "لەمیانەی کۆبونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆمان لەسەر کێشەی جوتیاران و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی مادەی 140 و خێراکردنی چارەسەری کێشەکان کردوو، داوامانکردووە هێزە ئەمنییەکانی عیراق دەستوەرنەدەنە کاروباری جوتیاران، تا بتوانن کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن".
ئەوەش دەڵێت: "وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی عیراق بڕیارێکی دەرکردووە بۆ کارکردن بە لیژنەی ماددەی 140 و ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە ئێمە بەردەوام دەبین لەچاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، چونکە بەهۆیەوە هەموو ئەو کێشانەی روبەرووی جوتیاران دەبێتەوە چارەسەر دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

