باندێک بە دینارو دۆلاری ساختەوە دەستگیر دەکرێت
کوردستان 08:08 PM - 2023-07-12
پەڕەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی لە فەیسبوک
باندە دەستگیرکراوەکە
دەزگای
ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت و دینارو
دۆلاری ساختەیان پێبووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاشکرایدەکات کە ئاسایشی
پارێزگای سلێمانی، بەهاوکاری ئاسایشی شارەزوور، باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکردوە کە
یەکێکیان ژنە.
"باندەکە لەسلێمانی و هەڵەبجە
لە رۆژی ٢٠٢٣/٧/٧ دەستگیکراون و دەستیش گیراوە بەسەر ( ٣٨٠٠ ) دۆلاری ساختە لە جۆری پەنجا دۆلاریی،
( ١٠٠،٠٠٠ ) دینار چاپی عیراقی لەجۆری بیست و پێنج هەزار دیناری"، راگەیەندراوەکەی
دەزگای ئاسایشی هەرێم وادەڵێت.
بەپێی راگەندراوەکە: "تۆمەتباران
بە ماددەی ( ٢٨١ ) لەیاسای سزادان، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

