پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوادەکات خوێندنەوەی سێهەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکرێت
کوردستان 02:57 PM - 2023-07-15
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و نووسراوی چرۆ حەمەشەریف بۆ خوێندنەوەی سێهەم بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات خوێندنەوەی سێهەم بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە بخاتە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"ئەمڕۆ لە یەکەم دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دا،
داوام کرد کە سەرۆکایەتی پەرلەمان پڕۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە کارنامەی
دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە".
"داواشم کردووە لەماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە لە پەرلەمان
خوێندنەوەی سێهەمی بۆبکرێت و پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەڕەسمی کۆتایی
پێبهێندرێت و هەڵەبجە ببێتە ١٩ـەمین پارێزگای عیراق، لەوچوارچێوەیەشدا سەرۆکی پەرلەمان
لیژنەیەکی بۆ ئەوپرسە راسپارد کە بەدەم داواکەمەوە بێن و خوێندنەوەی سێهەمی بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە بخرێتە کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانەوە"، چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە هەفتەی رابردوودا وەزارەتی
پلاندانانی عیراق بەڕەسمی سنووری جوگرافیای پارێزگای هەڵەبجەی وە یەکێک لە
جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دیاریکرد و ئەوەی کە ماوەتەوە
تەنها خوێندنەوەی سێهەمە بۆ پڕۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆئەوەی هەڵەبجە
بەڕەسمی ببێتە پارێزگایەکی نوێی عیراق.
PUKMEDIA
دەقی داواکارییەکەی ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

