ئاسایش گروپێکی چەکداری نایاسایی دەستگیردەکات
کوردستان 08:06 PM - 2023-07-17
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەندامانی گروپێکی چەکداری نایاساییان دەستگیرکرد
کە ناویان لەخۆیان نابوو فەوجە خۆبەخشەکەی گەرمیان .
لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشدا کە کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە دەڵێت: "لە ئەنجامی
هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە پێناو زیاتر چەسپاندنی یاسا و رێگریکردن
لە هەموو کارێکی نایاسایی و تێکدەرانە و دابینیکردنی ئاسایش و ئارامی، هێزەکانی دەزگای
ئاسایش، ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٧/١٧، بە
فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانیان دوای رووبەڕوبونەوە ئەندامانی گروپە چەکدارە
نایاساییەکە دەستگیربکەن کە ببونە هۆی پشێوی و نائارامی لە ناوچەکە و هەستاون بە خۆنمایشکردن
و وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەکردن و تەقەکردن و تۆقاندنی هاووڵاتیان".
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە: "لە کاتی دەستگیرکردنی چەکدارەکان،
ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بونەوە، لە ئەنجامدا دوو کارمەندی ئاسایش برینداربوون کە
هیوای زوو چاکبونەوەیان بۆ دەخوازین، لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەکەدا دوان لە چەکدارەکان
برینداربوون و یەک چەکدار گیانی لەدەستدا"، هەروەها "لەئێستادا بە فەرمانی
دادوەر بە ماددەی ١٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ئەندامانی گروپە چەکدارەکە دەستگیرکراون
و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

