64 کۆچبەر و 6 قاچاخچی دەستگیردەکرێن
کوردستان 08:00 PM - 2023-07-18
PUKMEDIA
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی
دەزگای ئاسایش 64 هاووڵاتی بیانی و 6 قاچاخچی دەستگیردەکات کە بە رێگای نایاسایی سنورەکانی هەرێمی
کوردستانیان بەزاندووە.
لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشدا کە کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە دەڵێت: "دوای بەدەستهێنانی
زانیاری و چاودێریکردن، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی
دەزگای ئاسایش ٢٠٢٣/٧/١٦، توانیان (٦٤) هاووڵاتی بیانی و شەش قاچاخچی و رێبەر دەستگیربکەن
و دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان.
لە راگەیەندراوەکەشدا
هاتووە: "تۆمەتباران دەیانویست لە رێگای نایاساییەوە سنورەکان ببەزێنن و کەسانی
بیانی بهێننە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە پێناو بڕێک پارەدا، هەروەها لە ئێستادا
بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، سەرجەمیان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

