دوو تۆمەتباری ساختەكردنی دراو دەستگیر دەكرێن
کوردستان 08:08 PM - 2023-07-19
دەزگای ئاسایشی هەرێم
دوو تۆمەتباری ساختەكردنی دراو دەستگیر دەكرێن
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكات، كە بڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون ساغیبكەنەوە.
لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "دوای چاودێریكردن و بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەكانی ئاسایشی راپەڕین لە ناوچەی پشدەر، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن بەناوەكانی ( س،ش ،م ) و ( و،ع، س )بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی ساختەیان پێبووە لەجۆری 25 هەزاری".
هەربەگوێرەی راگەیەندراوەكە: "تۆمەتباران بەنیازبوون لەڕێگەی مامەڵەكردن لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ساغیبكەنەوە، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و بەماددەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

