باندێكی تەقەكەر و رێگر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 01:27 PM - 2023-07-20
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، باندێكی پێنج كەسی دەستگیر دەكات، كە كاریان رێگریكردن و تەقەكردن بووە لە هاووڵاتیان.
لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "لەپێناو سەروەری یاسا و فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتیان، لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی توانیان پێنج تۆمەتبار دەستگیربكەن بەناوەكانی، ( م، س، ص ) ، ( ه، ب، ك ) ، ( ج، ح، ح ) ، (س، ە، ر ) ، ( ی، ه، ص ) كە هەستاون بە رێگریكردن و وەرگرتنی سەرانە و تەقەكردن لە هاووڵاتیان، لەناوچەكانی (تەكیەی كاكەمەند و ئاغجەلەر ).
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوو: "لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، بە ماددەی 441 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

