حکومدانەوەی شێروان شێروانی لادانە لە پرنسیپەکانی ئازادیی
کوردستان 11:24 AM - 2023-07-21
PUKMEDIA
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بەدووبارە زیندانیکردنەوەی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ ماوەی چوار ساڵ، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت:"ئەهلی قەڵەم و چالاکانی مەدەنی و دیموکراتی لە کوردستانێک شانازی بە ئازادی و ئارامییەکەیەوە دەکا شایانی ئازادی و رێزگرتنن نەک زیندان و کۆت و بەند".
دەقی راگەیەنراوەکە...
پاش ئەوەی دادگای کەتنی ھەولێر بۆ جاری دووەم رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە ٤ چوار ساڵ زیندانی حوکمدا، جارێکی تر بە خەمباری و نیگەرانییەوە رێگا بۆ ئەوەی سەدان نیشانەی پرسیار لەسەر ئازادیی وتن و ئازادی رەخنەو بڵاوکردنەوە لە کوردستان بکەونە ژێر پرسیاری گومانی قورسەوەو ھەمدیسان راپۆرتە نێو دەوڵەتییەکان و راپۆرتی رێکخراوە تایبەتەکان بە مافی مرۆڤ و رۆژنامەگەری وەک جارانی تر ژینگەی ئازادیی ھەرێمی کوردستان بە ترسناک لە قەڵەم بدەنەوە و لەوەشدا بوختانیان نەکردووە.
لە 16ی شوباتی 2021 دادگای هەولێر بڕیاریدا شێروان شێروانی و 4 هاوڕێی دیكەی، بەپێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عیراقی، بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن.
رۆژی ٢٠/٧/٢٠٢٣ بۆ جاری دوەم بە پێی ماددەكانی 298 و 295 سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپێنرایەوە.
لە کاتێکدا دەتوانرا لە چوارچێوەی یاساو رێساکانی کوردستانداو یاسای رۆژنامەگەریدا ئەو دادگاییە بەڕێوە بچووبایە، ئەگەرچی ھەر لە بنەڕەتیشدا نووسین و بڵاوکردنەوە تاوان نییە تا حوکمی زیندانیی لەسەر بدرێت.. ئومێدی هەموومان وابوو و وایە چیتر دادگاکان نەکەونە ژێر کاریگەریی و گوشاری فەزای سیاسیی و دەرچەیەک بھێڵنەوە بۆ وتن و رەخنە تا لەمە زیاتر ناوو ناوبانگی ئازادیی بڵاوکردنەوە لە ھەرێمەکەمان ناشیرینتر نەبێت.
ئەهلی قەڵەم و چالاکانی مەدەنی و دیموکراتی لە کوردستانێک شانازی بە ئازادی و ئارامییەکەیەوە دەکا شایانی ئازادی و رێزگرتنن نەک زیندان و کۆت و بەند.
مەکتەبی راگەیاندن
٢١/٧/٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

