سەعدی پیرە: حکومەتی تاک لایەنی تا دێگەڵە دەستی دەڕوات
کوردستان 03:35 PM - 2023-07-21
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تانەی لەسەر شێوازی ئەنجامدانی پرۆسەکە هەیە ، هاوکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نەگۆڕاوەو لەسەر تەوەرەکانی پێشوو لەکۆبوونەوەکانی بەردەوام دەبێت، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت:" هەر لایەنێک بیەوێت لەهەرێمی کوردستان بەتەنها حکومەت بەڕێوەببات، حکومەتەکەی هەتا دێگەڵەیە ".
یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی رێکخراوێکی جیهانیی کرد
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی گەلی کوردستاندا رایگەیاند:" وەک نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداربووم لە کۆبوونەوەی رێکخراوێکی جیهانیی کە بۆ سەرجەم پارتە سۆسیالست و دیموکراتییەکانە و بەشێکە لە سۆشیالست ئینتەرناشیۆناڵ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یش بەهۆی سەرۆک مام جەلال کە پێشتر جێگری سەرۆک بوو، کە وەفاتی کرد بووە سەرۆکی فەخری رێکخراوەکە، ئەندامی رێکخراوەکەیە".
ژن لە یەکێتیدا پۆستی گرنگی هەیە
وتیشی:"لەکۆبوونەوەکەدا باسی ئەو حکومەتەم کرد کە تەشکیلمان کردووە حکومەتی کورد و شیعە سوننە و پێکهاتەکانی ترە و لە ماوەیەکی کەمدا توانی بۆ یەکەم جار بۆ ٣ ساڵ پرۆژە یاسای بودجە جێگیربکات، هاوکات ئاماژەم بەوەکرد ژن لای ئێمە پۆستی گرنگی هەیە و لە پەرلەمانی عیراق و کوردستان لە ١لەسەر٣ زیاتر ژنمان هەیە".
یەکێتی و پارتی دوو حزبی منافسن
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و شیوازی حکومڕانی پیرە وتی:" هەر لایەنێک بیەوێت لەهەرێمی کوردستان بەتەنها حکومەت بەڕێوەببات، حکومەتەکەی هەتا دێگەڵەیە، چونکە جوگرافیای وڵاتەکەم و نەخشە سیاسییەکەی و هەستیاری پرۆسەکەشم لەلایەنی یەکێتی و پارتییەوە لەبەرچاوە، بۆشم روون بووەتەوە کە لەکاتی بوونی دوو ئیدارە و یەک ئیدارە پێکەوە ئیشکردنی یەکێتی و پارتی ئەڵتەرنەتیڤی نییە، ئێمە و پارتی دوو حزبی منافسین دووژمنی یەکتری نین".
ناکرێت پارتی پێی وابێت حزبی حاکمە
هەر لەبەرنامەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند:"ناکرێت پارتی پێی
وابێت حزبی حاکمە، پێموایە ئەم بارودۆخە پێویستە چارەسەربکرێت و هەوڵبدەین
زەمینەیەک سازبکەین خەڵک بتوانێت لە زاخۆوە هەتا خانەقین مافی خۆکاندیدکردن و
چالاکی هەبێت، دەبێت دەنگە ناسازەکان بکوژێنینەوە و بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکەین،
چونکە ئێمە هەرەشەمان لەسەرە و وڵاتانی دەوروبەر بە درۆن هێرشماندەکەنە سەر.
وتیشی:"لەکۆبوونەوەکەی نێوان یەکێتی و پارتی توڕەبوونەکەی سەرۆک بافڵ-م
پێ لەجێی خۆی بوو، چونکە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆرێک بابەتی
خستەلاوەو رووبەروی رەخنەش بووەوە لەپێناو گەیشتن بەدەرئەنجامێکی باش، هەروەها
مەرکەزیەتی پارتی ئەونە لاواز نییە هەرکەسێک هەڵسێت قسە بکات، بەتایبەت لەبارودۆخێکی
لەجۆرە هەستیاردا، پێم وایە ئەوە کارێکی باش نەبوو دووبارە نەکردنەوەی و رێگرتن
لەو جۆرە بۆچوونانە زۆر باشە".
هەرێم بەرەوە کەنارێکی ئارام ببەین
پیرە ئاماژەی بەوەشکرد:"مەسەلەی وەزارەتی ناوخۆ وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەزارەتی دارایی بۆ ئێمە
گرنگن، پێویستە بە ئەمانەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بەجۆرێک ئامانجیان پارێزگاری
لەهەرێم و دژایەتیکردنی دەستێوەردانەکانی دەرەوە و بردنی هەرێم بەرەو کەنارێکی
ئارام بێت".
سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی
وتی:"کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بەردەوام دەبن و بابەتەکانی کە گفتووگۆی
لەسەر دەکرێت ناگۆڕێت و یەکێتی وەک حزبێکی سیاسی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن بەڵام
تانەی لەسەر شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە هەیە".
یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
هاوکات سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان پیرە وتی:" پارتی هەموو هەوڵێک دەدات کە لەهەڵبژاردندا ٪٥١ کورسییەکان بەدەستبهێنێت، پێی وایە یەکێتی هێشتا خۆی کۆنەکردووەتەوە، من پێم وایە یەکێتی ئامادەیە، هەربۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین بەشداری هەڵبژاردن بکەن لەسەر ئەساسی پرۆگرامی لایەنە سیاسییەکان، دەنگ بدەن بەو لایەنەی کە زۆرترین خزمەتیان دەکات.
PUKMEDIAهەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

