باڵامبۆ محەمەد: لەم کابینەیەدا هیچ بەهایەک بۆ یاسا نەماوە
کوردستان 09:14 PM - 2023-07-21
PUKMEDIA
باڵامبۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتی
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی لهئازادی رادهربڕین و دهنگی ئازاد و جێبهجێكردنی یاسا كردووه، مێژووش شاهیدی بۆ ئهمه دهدات، بهڵام هێشتا ههندێك لایهن كوردایهتی پێ دهفرۆشێتهوه، ئهندامێكی پهرلهمانی كوردستان لهفراكسیۆنی یهكێتی-یش دهڵێت:" هیچ بههایهك بۆ یاسا لهم ههرێمه بهتایبهت لهم كابینهیهدا نهماوه".
باڵامبۆ
محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتی بەسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"مێژوو
شاهێدی بۆ ئەوە دەدات، کە هەموو کات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی لەئازادی
رادەربڕین و دەنگی ئازاد و جێبەجێکردنی یاسا کردووە، هەروەها جارێکی تر مێژوو
شاهێدە کە یەکێتی دژی تیرۆر و تیرۆریستان راوەستاوە و تێکیشکاندوون، بەڵام لایەن
هەیە مێژووی پڕە لە یاسا شکێنی و خیانەت و
داڵدەدانی تاوانباران بەڵام هێشتا کوردایەتی بە لایەنی دیکە دەفرۆشێتەوە".
"ئەوەی
لەچەند رۆژی رابردوودا بینیمان بەفەرمانی شەخسی رۆژنامەنووس بفڕێندرێت و حوکم
بدرێت و هەر بە فەرمانی شەخسیش ئازاد بکرێت، کە ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت هیچ بەهایەک
بۆیاسا لەم هەرێمە بەتایبەت لەم کابینەیەدا نەماوە"، باڵامبۆ محەمەد وایوت.
باڵامبۆ
محەمەد وتیشی:"یاسا شکێنی بۆ لایەنێک لەهەرێمی کوردستان نوێ نییە وەک چۆن
لەرابردوودا بینیمان دەرگای پەرلەمانیان داخست و رێگرییان لەسەرۆکی پەرلەمان کرد
بچێتە هەولێر، یاخود بەنایاسایی هەوڵی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانیان دا، هەروەها لە دوو رۆژی رابردوودا بینیمان بەفەرمانی شەخسی
رۆژنامەنووس شێروان شێروانی دووبارە حوکم درایەوە، ئەمانە هەمووی پەڵەیەکی رەشن
بەناوچاوانی لایەنێکەوە، بۆیە هەق وایە یەکێک ماڵی لە نایلۆن نەک لەشوشەش بێت بەرد
نەگرێتە ماڵی خەڵک".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

