داوادەکرێت هاوسەنگی بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی دیالە بگەڕێنرێتەوە
عیراق 10:48 PM - 2023-07-24
ئاژانسەکان
پارێزگای دیالە
خۆپیشاندەرانی خەڵکی خانەقین راگەیەنراوێكی ١١ خاڵی سەبارەت بە
بارودۆخی پێگەی کورد لە پارێزگای دیالە ئاڕاستەی ڕای گشتی و چەند لایەنێکی پەیوەندیدار
دەکەن و تێیدا داوا دەکەن سەرجەم ئەو یاساو بڕگەو ماددانەی کە لەسەردەمی حوکمی ڕژێمی
بەعسی رووخاودا دژی کوردانی ئەم ناوچانە دەرکراون هەڵبوەشێتەوە، هاوکات هاوسەنگی بۆ
دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای دیالەدا بگەڕێنرێتەوە.
دەقی
راگەیەنراوەکە:
بەرێزان :-
سەرۆك كۆماری عێراق
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
فراکسیۆنە
کوردستانیەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی
عێراق لە پارێزگایی دیالە
سەرۆكی هەرێمی
كوردستان
سەرۆک و جێگری سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزیرانی ناوخۆ
و خوێندنی باڵا و پەروەردەی حكومەتی عێراق
پارێزگای دیالە
لەڕووی نەتەوە و مەزهەبەوە بەشێوەیەکە ئەکرێت بڵێن عێراقێکی بچووک کراوەیە چونکە هەموو
نەتەوە و مەزهەبێکی جیاوازی تێدایە ، لای هەموانیش ڕوون و ئاشکرایە پێکهاتەی سەرەکی دانیشتیوانی پارێزگایی دیالە لە نەتەوەکانی
(( عەرەب و کورد و تورکمان )) و کەمەنەتەوایەتییەکان پێکهاتووە، خانەقینیش کە سەربە پارێزگای دیالەیە
زۆرینەی دانیشتیوانەکەی کوردە و مێژووش شاهیدی برایەتی و پێکەوە ژیانە لەم شارە .
بەڵام بەداخەوە ماوەیەكە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراو لەشاری خانەقین و دەوروبەری كار بۆ تێكدانی ئەو ئارامی و پێكەوەژیانە دەكرێت كەلەلایەن سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكانەوە دەستەبەركراوە، ئێستا كە وڵات بە قۆناغێکی ناسكدا تێدەپەرێت، هەندێك دەستی شاراوە كار بۆ تێكدانی هاوسەنگی و پێکەوە ژیان و ئارامی و شێواندنی مێژوو دەکەن.
دەیانەوێت چارەنووسی میللەتەکەمان لەم سنورە بەرەو تونێلی داخراو ببەن ، دەستیان بۆ چەندین بابەتی هەستیار بردووە ، لەنوێترین پێشهاتیشدا بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین لابراوە و كەسێكیتر لەدەرەوەی خانەقین هێنراوەو دەیانەوێت بەزۆر بیسەپێنن، بەمەبەست دەست بۆ بەشێك لەدام و دەزگا حكومیەكان دەبرێت و كوردانی ئەم شارە لە بەڕێوبەرانی فەرمانگە حکومییەکان لادەبرێن و عەرەبی دەرەوەی خانەقینیان لەشوێندا دادەنێن ، کە بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆی نانەوەی کێشە و تێکدانی ئارامی ، بۆ ئەوەی ڕێگری لەم پلان و دووبەرەکیە بگیرێت.
ئێمەی خەڵک و جەماوەری خانەقین لەم خۆپیشاندانە مەدەنیەدا بەتوندی ئیدانەی ئەم دەستێوەردانە نایاسایی و نابەرپرسانە دەكەین، داوا لەهەمووان دەكەین هەڵوێست وەربگرن ، و پیاداچوونەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارانە بكرێت، بۆ ئەوەی هەمووان پێكەوە وڵات لەدۆخێكی ئارامدا بپارێزین.
داواكارین دەست بەجێ لایەنە بەرپرسیارەكان ئەم كێشە هەنووكەییانەی خانەقین چارەسەر بكەن کە لە بنەڕەتدا مافی ڕەوا و ئاسایی خەڵکی خانەقینن ، دیارترینیشیان ئەمانەن :
۱- هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو یاساو بڕگەو مادانەی کە لەسەردەمی حوکمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاودا دژی کوردانی ئەم ناوچانە دەرکراون .
۲- داننان بەزانکۆی گەرمیان وەکو زانکۆیەکی باوەڕپێکراو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقە و هەژمارکردنی بڕوانامەی دەرچووانی ئەم زانکۆیە و دامەزراندنیان لە چوارچێوەی فەرمانگە حکومیەکانی سنورەکە هاوشێوەی زانکۆکانی دیکە بەتایبەتی (۳)یەکەمی بەشەکان کە ماوەیەکە دامەزراندنیان ڕاگیراوە بە بیانووی نابەجێ.
۳- گەڕانەوەی هاوسەنگی لەدابەشكردنی پۆستەكانی
پارێزگایی دیالە و لادانی بەرێوبەری نوێی فەرماندەی پۆلیسی حەوزەی حەمرین و دانانی
كوردێك لەشوێنەكەی .
٤-
دانانی جێگرێكی كورد بۆ فەرماندەی پۆلیسی دیالە كەمافێكی سەرەكیمانە.
٥
- دانانی كوردێك وەك بەرێوبەری بەشی خوێندنی كوردی لە بەرێوبەرایەتی پەروەردەی گشتی
دیالە، كە لەئێستادا کەسێک دانراوە کە نەک کورد نییە بەڵکو کوردیش نازانێت .
٦-
فەراهەمكردنی هەلی دامەزراندن بۆ خوێندكارانی دەرچوو لەدام و دەزگا حكومیەكان.
۷- جێبەجێکردن و دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مۆدێرن لە شاری خانەقین .
٨-دامەزراندنی وێستگەیەکی ئاوی نوێ بۆ خانەقین چونکە کەمی ئاوی پاک لە شارەکە هەڕەشە لە ژیانمان دەکات.
٩- پەیڕەوکردنی هاوسەنگی لە پۆست و پێگە و یەکە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگاکە بەجۆرێک ڕەنگدانەوی سەرجەم پێکهاتەکانی سنورەکەبێت چونکە لە ئێستادا ڕێژەی کورد لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ ٢٪ تێپەڕناکات .
۱۰- کردنەوەی فەرمانگەی پێدانی پاسپۆرت لە خانەقین بەو پێیەی هاوسنوری وڵاتی ئێرانە .
۱۱- ڕاگرتنی فەرمانی گواستنەوەی بنکەی دەنگدانی کەسانی دەرەوە بۆ ناو خانەقین لە ڕێگای کۆمسیۆنی هڵبژاردنەکانەوە ، لەهەمانکاتدا ڕێگری بکرێت لە گواستنەوەی موڵک و ماڵی کورد بۆ غەیرە کورد لە ڕێگای جێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی ۱٤۰ ی دەستوری هەمیشەیی عێراقەوە .
لەکۆتایدا
داواکارین هەرچی زووە وەڵامان بدرێتەوە بێن بەهانایی داخوازییەکانمان ، بە پێچەوانەوە
هەڵویستی گەورەترمان دەبێت
خۆپیشاندەرانی خەڵکی
خانەقین
دووشەممە
٢٤/٧/٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

