دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری رووداوێكی كوشتن رادەگەیەنرێت
کوردستان 08:23 PM - 2023-07-30
دەزگای ئاسایشی هەرێم
ئەنجامدەرانی تاوانی كوشتنی سەمەد عارف محەمەد
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بكەرانی تاوانی كوشتنی هاووڵاتییەكی گەڕەكی سەرچناری سلێمانی دەستگیر كرد.
لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "هێزەكانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاری ورد، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، ئەنجامدەرانی تاوانی كوشتنی هاووڵاتی سەمەد عارف محەمەد ی تەمەن 41 ساڵیان دەستگیركرد، كە لەشەوی 6-6-2023، لەماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی گردەبڕاوەكە بە چوار فیشەك كوژرا".
ئەوەش راگەیەندراوە: "دوای لێكۆڵینەوەی هێزەكانی ئاسایش، دەركەوت خێزانی سەمەد بەرنامە داڕێژەری ئەم تاوانە بووە و بە هاوكاری دوو كەس ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی، لە ئێستاشدا تۆمەتباران بە ماددەی 406 لەیاسای سزادان بەفەرمانی دادوەر راگیراون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

