دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعش رادەگەیەنرێت

کوردستان 10:46 AM - 2023-08-03
ئاسایش PUKMEDIA

ئاسایش

ئاسایش

ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان، دوو داواكراوی ماددەی 4ی تیرۆری دەستگیر كرد.

لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "دوای بەدەستگەشتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی عیراق، لەسەر دوو داواكراوی ماددەی 4ی تیرۆر، دەستبەجێ دەستكرا بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد و زانیاری بەدەستهات لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی داواكراوان، دوو ئۆپراسیۆنی سەركەوتوو بۆ دەستگیركردنیان ئەنجامدرا".

ئەوەش راگەیەندراوە: "لە چالاكی یەكەمدا لەڕۆژی 24-7-2023، هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، داواكراو ( م، م، گ )كە لەباخێكدا لەنزیك ( قەزای خانەقین ) بەبێ ئاگاداری دەزگا ئەمنییەكان خۆی حەشاردابوو دەستگیركرا، لە چالاكی دووەمیشدا لە رۆژی 27-7-2023 بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، داواكراو ( ح، م، ص )كە ئامر مەفرەزەی داعش بووە، دەستگیركرا".

هەربەپێی راگەیەندراوەكەش، لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، داواكراوان بە ماددەی 4ی تیرۆر رادەستی یاساكراون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە