یەکێتی داوای مووچەو قەرەبووی زیندانیانی سیاسی لەعیراق دەکات
کوردستان 01:30 PM - 2023-08-05
PUKMEDIA
فراکسیۆنی یەکێتی
فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغدا لەهەوڵدایە مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بخاتە سەر بەغدا، ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت: "لایەنی کوردستانی هەیە دژی ئەم پرۆژەیەیە و ئەگەر ئەوەش نەبێت پێویستە حکومەتی عیراق قەرەبووی زیندانیانی سیاسی بکاتەوە".
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: " ئیمزای نزیکەی 70 پەرلەمانتارمان کۆکردوەتەوەو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردووە، داوامانکردووە مووچەی زیندانیانی سیاسی بخرێتە سەر بەغدا، ئەگەر ئەوەش نەکرێت پێویستە حکومەتی عیراقی قەرەبویان بکاتەوە".
"فراکسیۆنی یەکێتی لەهەوڵدایە پرسی مووچە یان قەرەبووی زیندانیانی سیاسی بکاتە پرۆژە یاسایەک و لەپەرلەمان دەنگی پێ بدرێت، لەناو حزبە کوردستانییەکانیشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆرترین زیندانی سیاسی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنی کوردستانی هەیە دژی پرۆژەکەمان وەستاوەتەوە"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.
فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عیراق هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەهەموو چین و توێژەکانەوە، لەرابردووشدا هەوڵی جدی دا کە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لەناوچە جێناکۆکەکان بخاتە سەر حکومەتی عیراق، بەڵام بەهۆی یەک دەنگنەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان پرۆژەکە لەپەرلەمان لە دژی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە ناوچە جێناکۆکەکان تێپەڕێندرا.
PUKMEDIA
نوسراوی داواکاری بۆ پەرلەمان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

