تاوانبارەکەی چەمچەماڵ دەستگیردەکرێت

کوردستان 09:07 AM - 2023-08-08
ئاسایشی هەرێم PUKMEDIA

ئاسایشی هەرێم

ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی کوشتنی هاوڵاتییەک و برینداربونی پێنج کەسی دیکە لە قەزای چەمچەماڵ راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتیەک لە قەزای چەمچەماڵ زانیاری بڵاودەکاتەوە.

ئاماژە بەوە دراوە، ئەو تۆمەتبارەی بەرواری ٢٠٢٣/٨/٧ سەعات ٧ی شەو لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتیەکی کوشت و بووە هۆی بریندارکردنی پێنج کەسی دیکە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا.

لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە