ئاسایش دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا دەگرێت
کوردستان 12:15 PM - 2023-08-09
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، سێ تۆمەتباری
بە بڕی ٤ کیلۆ تیئێنتی و چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی بێمۆڵەت و نایاسایی دەستگیرکرد.
لە
راگەیەندراوێکی ئاسایشدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تێیدا هاتووە: "هێزەکانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە
و بەدەستهاتنی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٣/٨/٧، سێ
تۆمەتبار بە ناوەکانی (س،م،م – ر،م،ع – ج،ک،ع) کە کاریان قاچاخچێتی کڕین و فرۆشتنی
چەک و تەقەمەنی نایاسایی بووە، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکردووە".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "دوای دەستگیرکردنی
تۆمەتباران، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پشکنین بۆ ماڵ و دوکانی تۆمەتباران کرا،
لەئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی ٤ کگم تیئێنتی و ٥٣ پارچە چەکی مامناوەند و چەکی راو
و ١٠ بۆمبی دەستی لەجۆری نارنجۆک و نزیکەی
٢ هەزار فیشەکی جۆراوجۆر و ٤ دوربینی سەرچەک، لەئێستاشدا تۆمەتباران
بە ماددەی ١٥ی چەک راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

