سێ تیرۆریستی داعش دەستگیردەکرێن
کوردستان 09:33 PM - 2023-08-14
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
ئاسایشی سلێمانی سێ تیرۆریستی
داعش دەستگیردەکات و رووبەرووی یاسایان دەکاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە ئاشکرایدەکات کە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی،
(سێ) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە تیرۆریستەکان
لەسەر زانیاری هەواڵگری دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی فیدراڵ، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا
دەستگیرکراون.
دوو تیرۆریستیان لە رۆژی
٢٠٢٣/٨/٢ دەستگیر کراون و یەکێکی تریشیان رۆژی ٢٠٢٣/٨/13، دەستگیرکراوە کە لە ریزەکانی
داعشدا کاری بردن و گواستنەوە و دابەشکردنی ماڵ و سامانی کوردانی ئێزیدی بووە لە
ناوچەی شەنگال.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

