ئاسایش ٢٠ بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 03:53 PM - 2023-08-22
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی
ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، لەناو شاری سلێمانی ٢٠ تۆمەتباری بازرگان و بەکارهێنەری
ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
لە
راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تێیدا هاتووە: "هێزەکانی دەزگای ئاسایشی
هەرێم، لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ دەستگیرکرنی بازرگان و بەکارهێنەرانی
ماددە هۆشبەرەکان و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ئەو ماددانە کە کاریگەری خراپیان لەسەر
کۆمەڵگە دەبێت، بەبڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچەند هەڵمەتێکی جیادا لە سەرەتای
مانگی ٢٠٢٣/٨ ( ٢٠ ) بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکەن و دەستدەگرن
بەسەر ئەو ماددە هۆشبەرانەی کە تۆمەتباران مامەڵەیان پێوە کردووە و بەکاریان هێناوە
کە پێکهاتبوون لە ( تلیاک، حەشیش، ئەفیون، کریستاڵ، مەریوانە )".
لە
راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "تۆمەتباران خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی
هەرێمن، تەمەنیان لە نێوان ٢٣-٥٠ ساڵدایە و (سێ)لە تۆمەتباران لە رەگەزی (مێ)ـن، لەکاتی
دەستگیرکردنیان دەستگیرا بەسەر ٣ دەمانچە و بڕی ٧٠ ملیۆن دیناری عیراقیدا"، هەروەها
"بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بە ماددەکانی ( ٢٥، ٢٦، ٣٠
) راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

