هێزە ئەمنییەكانی هەولێر دوو رۆژنامەنوس دەستگیر دەكەن
کوردستان 02:59 PM - 2023-08-23
PUKMEDIA
وێنەی دوو رۆژنامەنوسە دەستگیركراوەكە
لەكاتی رۆماڵی خۆپیشاندانێكدا دوو رۆژنامەنوسی هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران و بەرەو شوێنێكی نادیار گوازرانەوەو دەستیش بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانیدا گیرا.
پەیامنێرمان لەهەولێر رایگەیاند: "لەكاتی روماڵكردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەكی بەهاری نوێ لە هەولێر، كە لەبەرامبەر كێشەی كەمئاوی گردبوونەوە، هێزێكی ئەمنی شارەكە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا بەناوی دیار حسێن و پەیامنێری وڵات میدیا بەناوی یاسر مەمەد دەستگیر كرد".
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA هێزە ئەمنییەكە دەستی بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانی هەر دوو رۆژنامەنوسەكەدا گرتووە و بەرەو شێوێنێكی نادیار براون.
هەر لەوبارەیەشەوە د.کارزان محەمەد پسپۆڕی بواری یاساکانی ڕاگەیاندن بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری، ڕۆژنامەنووسان ئەرکی سەرشانیانە ڕووماڵی ڕووداوەکان بکەن، بەتایبەت کە پەیوەندی بەژیان و گوزەرانی خەڵکەوە هەیە".
وتیشی:"بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری هیچ دەسەڵات و لایەنێک مافی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسی لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا نیە تەنها بەبڕیاری دادوەر نەبێت، بۆ سزادانیش تەنها غەرامەو قەرەبووەو نابێت ڕۆژنامەنووس لە هیچ شارێکی کوردستاندا دەستگیر بکرێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی دوو ساڵە ژمارەیەك رۆژنامەنوسی بادینان لەهەولێر دەستبەسەرن و لەگەڵ ئەوەی بەشێكیان ماوەی یاسایی خۆیان تەواو كردوەو پێویستە ئازاد بكرێن، بەڵام دۆسییەی لا بەلایان بۆ دروست دەكرێت و سزادەدرێنەوە، گوهدار زێباری یەكێكە لەو رۆژنامەنوسانەی كە ماوەی یاسایی سزاكەی تەواو كردوە، بەڵام بەبیانوی بوونی تاپڕێك لە ماڵەكەیدا كەكۆن باپیری بەكاریهێناوە، نییەتی دووبارە سزادانەوە هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

