ستران عەبدوڵڵا: یەكێتی بە كۆنگرە بەرنامەو سەركردایەتی و پەیڕەو نوێدەكاتەوە
کوردستان 04:30 PM - 2023-08-23
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە كەركوك كە بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی ئەنجامدرا، بوێرانە بڕیاری پێنجەمین كۆنگرەی خۆی لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا داو ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی-ش دەڵێت: "كۆنگرە گۆڕانكاری بەسەر پڕۆگرامی حزبدا دەهێنێت و سەركردایەتییەكی نوێش هەڵدەبژێرێت".
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند: "سەرۆك بافڵ لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیدا ئەو بابەتەی پێشنیار كرد و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئەمساڵ كۆتایی بەئەركی ئەندامانی سەركردایەتی دێت، هەروەها روومان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانە لەساڵی داهاتوودا، بۆئەوەی كۆنگرە هاوكات نەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنەكاندا پێویستە پێش هەڵبژاردنەكان كۆنگرە ببەسترێت".
یەكێتی نایەوێت كۆنگرە دوابكەوێت
"ئەگەر بشمانەوێت كۆنگرە دوابخەین بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەوكاتە رووبەڕووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبینەوەو دیسان ناچار دەبین دوایبخەینەوە، ئەمەش دەمانباتەوە سەر ریتمی یەكەم كە درەنگ درەنگ كۆنگرەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكرا، بۆیە پێشنیاری سەرۆك بافڵ وابوو كە پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، یەكێتی كۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەمەش رەنگە یەكەمجاربێت لە مێژووی یەكێتی دا، نەك كۆنگرەكانی لەكاتی خۆیدا بكات، بەڵكو پێشوەخت كۆنگرە ئەنجامبدات".
بەكۆی دەنگ كاتی بەستنی كۆنگرە دیاریكرا
ستران عەبدوڵڵا راشیگەیاند: "هەر لەكۆبوونەوەكەی كەركوكدا كۆمسیۆنێكی باڵا بۆ كۆنگرە پێكهێنراو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ كاروباری پێنجەمین كۆنگرەی رێكدەخات، دواتر بە كۆی دەنگ بڕیاردرا یەكێتی پێش هەڵبژاردنەكان لە رۆژی 27-9-2023 خۆی نوێ بكاتەوە".
كێن ئەوانەی بەشداری كۆنگرە دەكەن؟
سەبارەت بەو هەڤاڵانەی لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی دا بەشدار دەبن، ستران عەبدوڵڵا وتی: "ئەو هەڤاڵانەی بەشداری كۆنگرە دەكەن بریتین لە، ئەندامانی سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی، ئەندامانی پێشووی سەركردایەتی و ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر و پێشمەرگەكانی ساڵی 1976، بەو پێوەرانەش لەئێستادا نزیكەی 200 كەسی جێگیر ئەندامی كۆنگرەی داهاتوون، ئەوانی دیكە بە میكانیزمێك دەبنە ئەندامی كۆنگرە كەهەڤاڵانی مەكتەبی رێكخستن و مەكتەبی هەڵبژاردن و مەڵبەندی دیراسات و ناوەندی یاسایی پێشنیاری دەكەن".
سەركردایەتییەكی نوێ هەڵدەبژێرێت
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی دا پێویستە بارودۆخی نوێی ناو یەكێتی و حكومڕانی كوردستان و عیراق روونبكرێتەوە، هاوكات كۆنگرەیەك دەبێت كە پڕۆگرامی یەكێتی گۆڕانكاری بەسەردا دێت و سەركردایەتی نوێ تێدا هەڵدەبژێردرێت و بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە لەناو كۆنگرە هەیە پەسند دەكرێت، بێگومان پێویستە بەرنامەی هەر حزبێكیش رووی لە خەڵك بێت، یەكێتیش كە خۆی بە خزمەتكاری خەڵك دەزانێت و لەپێناو خزمەتی خەڵك درێژە بەخەباتی خۆی دەدات ".
ئاواتی بەستنی كۆنگرە لەكاتی خۆیدا دێتە دی
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەستنی كۆنگرە لەكاتی خۆیدا ئاواتێكی دێرینی جەنابی مام جەلال و دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتی بووە، ئەمڕۆش بەسەركردایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو ئاواتەیان دەهێنرێتە دی .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

