دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو تیرۆریست دەستگیردەکات
کوردستان 08:15 PM - 2023-08-26
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی
هەرێم، لە دوو چالاکی سەرکەوتوودا لە شاری سلێمانی ( ٢ ) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تێیدا هاتووە: "هێزەکانی ئۆپراسیۆنی
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی
زانیاری و چاودێریکردنی شوێنی داواکراوان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەدوو
ئۆپراسیۆنی جیادا لەشاری سلێمانی، لەشەوی ٢٠٢٣/٨/٢٥ توانرا تیرۆریستان ( س، أ، ص )
و ( ف، ح، م )دەستگیربکەن، یەکێک لە تیرۆریستان لەپێشتردا لەناو ریزەکانی داعشدا
بریندارکراوە".
لە
راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "لەئێستادا بەفەرمانی
دادوەر بەماددەی (٢)لەیاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ڕاگیراون و ڕادەستی یاسا کران".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

