ژمارەی بەشداربووانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ٦٠٠ ئەندام دەبێت
کوردستان 01:19 PM - 2023-08-27
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتی
بڕیاریدا کە ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ٦٠٠ ئەندام بن وتەبێژی تایبەتی کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی_یش دەڵێت:"هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەشدار دەبن و بەشێکیش لەئەندامان جێگیرن".
تەلار لەتیف وتەبێژی
تایبەتی کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بە سایتی رسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی لەهەولێر بڕیاردرا
ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ٦٠٠ ئەندام بن و لەکۆبوونەوەکەدا پەسندکرا، هاوکات هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەشدار دەبن و بەشێکیش لەئەندامان جێگیرن".
"لیژنەکان میکانیزمی
بەشداریکردنی ئەندامانی کۆنگرە بۆ مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی دیاریدەکات و دواتر
مەکتەبی سیاسی پەسندی دەکات، هاوکات هەفتەی داهاتوو تەواوی وردەکارییەکانی کۆنگرە پەسەند دەکرێن" تەلار لەتیف وایوت.
تەلار لەتیف وتیشی:"بەپێی
پەیڕەوی هەموارکراو دەسەڵاتی پەسندکردن دوای رەزامەندی سەرۆکی یەکێتی لەلای مەکتەبی
سیاسی دەبێت".
رۆژی ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتیی بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک
کۆبووەوە و تییدا بڕیاردرا لەپێناو جۆشدانەوەی گیانی
یەکێتیبوون، رۆژی ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٣ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

