دەستبەسەر حەوت کیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
کوردستان 08:08 PM - 2023-08-28
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەست بەسەر چەندین پارچە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)دا دەگرێت.
لە راگەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستی بەسەر چەندین پارچە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)دا گرتووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە هێزەکانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢٧ بۆ پشکنین و بەدواداچوون لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، توانیان دەست بەسەر (حەوت) پارچەی (یەک)کیلۆگرامی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش دا بگرن کە دەکاتە (٧٠٠٠) گرام.
لە ئێستاشدا بە ماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

