وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 09:17 PM - 2023-08-28
ئاژانسەکان
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو روونکردنەوەیەک بۆ میدیاکاران و رایی گشتی بڵاودەکاتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت:"هیچ جۆرە ناکۆکییەک لەسەر ستراتیژی بەرێوەبردنی ئاو نیە و ئەو بابەتانەی کە بڵاوبونەتەوە لە سۆشیاڵ میدیا هیچ بنەمایەکی دروستیان نیە".
دەقی روونکردنەوەکە:
بەڕێزان ...
بابەتێک بڵاوکراوەتەوە لە سۆشیاڵ میدیا سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنی هەرێمی کوردستان تایبەت بەدۆسیەی ئاو و گرتنەوەی ئاو لەگەڵ عیراق ،بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین بە مەبەستی بەردەوامیدان بە پەیوەندیەکانمان ڕۆژی یەک شەممە 2023/8/27 ،کۆبونەوەی تایبەت هەبووە لە نێوان لێژنەی تایبەتمەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەرێوەبردنی مەلەفی ئاو ، لەژێر ڕۆشنایی ئەو تێگەیشتن و هەماهەنگیانەی لە نێوان هەردوولادا هەیە.
هیچ جۆرە ناکۆکیەک لەسەر ستراتیژی بەرێوەبردنی ئاو نیە و ئەو بابەتانەی کە بڵاوبونەتەوە لە سۆشیاڵ میدیا هیچ بنەمایەکی دروستیان نیە، هیچ کۆبونەوەیەک هەڵنەوەشاوەتەوە لەسەر بنەمای ناکۆکی نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق، بە پێچەوانەوە پەیوەندییەکانمان لە ئاستێکی زۆر باشدان، لەپێناو پارێزگاری لە ئاسایشی ئاوی عیراق و هەرێم و بەیەکەوە کاردەکەین بە ئامانجی رووبەڕوبونەوەی ئاستەنگ و گۆرانکارییەکانی کەش و هەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دیاردەی کەمبونەوەی ئاو بۆ سەر کەرتی کشتوکاڵ و هاووڵاتیان بەگشتی.
لەکۆتایدا ڕایدەگەیەنین کە مەلەفی ئاو بەپێی دەستور ڕێکخراوە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو وەزارەت پەیوەندییە هاوبەشەکانیان رێکخستووە و لە سەر بنەمای پێکەوە کارکردن بەردەوام دەبین.
لەگەڵ ڕێزدا ....
راگەیاندنی وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

