مەڵبەندی یەکێتی: لەیادی 31ی ئابدا پارتی جەنجاڵی دروستدەکات
کوردستان 01:12 PM - 2023-08-29
PUKMEDIA
31ی ئاب
لەسەروەختی یادی خیانەتی 31ی ئاب و نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردن، پارتی بۆ پەردەپۆشكردنی خیانەتەکەی جەنجاڵی لە کەرکوک دروست دەکات و لەو بارەیەشەوە، مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی كەركوكی یەکێتی رایدەگەیەنێت: "ئەو ڕاستیانە بۆ هەموولایەك دەخەینەروو، ئەو لایەنانەی ئێستا ڕێگای سەرەكی كەركوك – هەولێر یان، داخستووە، دۆستەكانی پارتین ، هەندێكیان لە هەولێر دانیشتوون و هەندێكیشیان لە بەغدا هاوپەیمانی پرۆسەی سیاسیی ئەون، ئەم هەنگاوەی پارتیی بۆ كەركوكییەكان نامۆ نییە و لە ڕابردووشدا كێشە و گرفتی زۆری هەمەچەشنیان درووستكردووە".
مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان ئاماژە بەوەشدەکات: "ئەم ڕووداوەی ئێستا ڕوودەدات، هاوكاتە لەگەڵ
خیانەتی 31ـی ئاب، بۆ لە بیربردنەوەی ئەو مێژووە تاڵەیە كە بەسەر میللەتەكەمان هاتووە،
كەشفكردنی دەستیانە، كە تا دوێنێ بانگەوازی ئەوەیان دەكرد بە شكۆو و بەئاڵای
كوردستانەوە دەگەڕێنەوە كەچی ئێستا ناتوانن بەرگری لە خۆشیان بكەن".
دەقی
راگەیەندراوەکە......
لەگەڵ نزیكبوونەوەی خیانەتی گەورەی 31ی ئاب و
تای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ، پارتی بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو خیانەتە گەورەی
دەرحەق بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردی ، چەند ڕۆژێكە لە كەركوك، بەبیانوی وەرگرتنەوەی
بارەگاكەیان، جەنجاڵیەكی زۆریان بۆ كار و كەسابەتی هاوڵاتیانی كەركوك دروستكردووە.
لێرەوە دەمانەوێت، ئەو ڕاستیانەی بۆ هەموولایەك بخەینەڕوو: ئەو لایەنانەی ئێستا ڕێگای سەرەكی كەركوك - هەولێر یان، داخستووە، دۆستەكانی پارتین ، هەندێكیان لە هەولێر دانیشتوون و هەندێكیشیان لە بەغدا هاوپەیمانی پرۆسەی سیاسیی ئەون .
پارتی لە حكومەتی عێراق جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی هەیە ، لە ئەنجومەنی نوێنەران جێگری سەرۆكی پەرلەمان و بەرپرسیارێتی لیژنەكانی پەرلەمانی هەیە، بەڵام لەم دۆسێیە، خۆیان حەشارداوە و بێدەنگییان هەڵبژاردوە كەچی لەسەر وەرگرتنی پشك و پۆست، شەڕیانە. بێ ئەوەی باسكی سیاسیی خۆیان بۆ گەڕانەوەی دەستوری و دیموكراتیانەی بارەگاكانیان بخەنەگەڕ كە ئەوە مافێكی فرە حزبی و دیموكراتیی و دەستورییە و هێچ پێویستی بە هاندانی نەتەوەیی و گرژی نێوان پێكهاتەكان نییە.
ئەم هەنگاوەی پارتیی بۆ كەركوكییەكان نامۆ نییە و لە ڕابردووشدا كێشە و گرفتی زۆری هەمەچەشنیان درووستكردووە.
بۆیە ئەم ڕووداوەی ئێستا ڕوودەدات، هاوكاتە لەگەڵ خیانەتی 31ـی ئاب، بۆ لە بیر بردنەوەی ئەو مێژووە تاڵەیە کە بەسەر میللەتەكەماندا هاتووە، كەشفكردنی دەستیانە، كە تا دوێنێ بانگەوازی ئەوەیان دەكرد بە شكۆو و بەئاڵای كوردستانەوە دەگەڕێنەوە كەچی ئێستا ناتوانن بەرگری لە بارەگاکەی خۆشیان بكەن .
ئێمە وەك مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان، لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و هەستیاری دۆخی كەركوك، هەوڵی ئاساییكردنەوەی
دۆخەكە دەدەین و داوا لە حكومەتی لۆكاڵی كەركوك و هێزەكانی سوپا و داوا لە پارتیش دەكەین ئەم بابەتە بە یاسا و دەستور نەك بە جەمسەرگیری گرژی، چارەسەر بكەن تاكو چیتر هاوڵاتیانمان نەبنە
قوربانی موزایەدە پێشوەختەكانی پارتی بۆ
هەڵبژاردن و هەموو لایەكیش كەشی پێویست بۆ
دیموكراسیی و خەباتی مەدەنی مەیسەر بكەن.
مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی كەركوكی
یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان
29/8/2023
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

