رەوەند مەلا مەحمود: پێویستە پارتی واز لە سیناریۆ بهێنێت
کوردستان 12:05 AM - 2023-08-30
PUKMEDIA
رەوەند مەلا مەحمود
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، "پارتی لە کەوکوک
جەماوەری نییە و مووچەخۆری هەیە، هەروەها دەبێت پارتی واز لە موزایەد و سیناریۆ بھێنێت، چوونکە ئەو ئەزمەیەی
پارتی لە کەرکوک درووستیکردوە، بۆ ئەوەیە خیانەتی 31ـی ئاب لە بیری ھاووڵاتیان
بباتەوە"
لایەنێک دەیەوێت ئاسایشی کەرکوک تێکبدات
رەوەند مەلا مەحمود، ئەندامی
سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک، لە پانۆرامای کەناڵی
كوردسات نیوز رایگەیاند :
"لایەنێک لە رێیی بەکرێگرتنی خەڵک و ھەڵدانی خێمەوە دەیەوێت ئاسایشی کەرکوک تێکبدات".
"لە ناو ئەو بینایەی پارتی داوای دەکاتەوە، پاراستن
دەوامی تێدەکەن، ئەگەریش پارتی ئەو بینایە بە ھی خۆی دەزانێت، بۆچی فوئاد حوسێن کە
جێگر سەرۆکی حکومەتە، بێدەنگە و شاخەوان عەبدوڵڵا، کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانە، لەسەر
تانکەرێکی ئاو موزایەدە دەکات، ئەی بۆجی لەسەر بیناکەی خۆیان بێدەنگە و ھەڵوێستی نییە"، رەوەند مەلا مەحمود وادەڵێت.
پارتی دەیەوێت خیانەتی 31ی ئاب لە بیری هاووڵاتیان بباتەوە
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک دەشڵێت: "پارتی جەنجاڵی زۆری بۆ کەسابەتی ھاوڵاتیانی کەرکوک
درووستکردووە، ئەو لایەنانەش کە رێگەی کەرکوک - ھەولێریان داخستوە دۆستەکانی پارتین،
بۆیە پێویستە پارتی واز لە موزایەد و سیناریۆ بھێنێت، چوونکە رەوشی کەرکوک بەرگە
ناگرێت، هەروەها ئەو ئەزمەیەی پارتی لە کەرکوک درووستیکردوە، بۆ ئەوەیە خیانەتی
31ـی ئاب لە بیری ھاووڵاتیان بباتەوە"
"خەمیس خەنجەر کە ماڵی لە ھەولێرە و ھاوپەیمانی پارتیە
و بەرەی تورکمانی کە ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەب سیاسیانە و لە ھەولێر ھاوپەیامنی
پارتیە، لە پشت ئەو کەسانەن کە خێمەیان ھەڵداوە و رێگاکانیان داخستوە"، رەوەند مەلا مەحمود وادەڵێت.
وتیشی: "پارتی لە کەرکوک جەماوەریی
نییە، بەڵکو مووچە خۆری ھەیە، ئەوەش ناچاریان دەکات تاکو دەنگیان پێبدەن، پارتی گەر
جەماوەری ھەبوایە خۆپیشاندانیان دەکرد بۆ لادانی خێمەکان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

